سەردار سولەیمانی بە خۆشەویست‌ترین کەسایەتی سیاسی ئێران هەڵبژێردرا

فەرماندەی هیزی قودسی سوپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە وەک خۆشەویست‌ترین کەسایەتی سیاسی ئێران لە ڕاپرسینەوەی نوێی زانکۆی "مەریلەند"دا ناسرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە وەک خۆشەویست‌ترین کەسایەتی سیاسی ئێران لە ڕاپرسینەوەی نوێی زانکۆی "مەریلەند"دا ناسرا.

لەو ڕاپرسینەوە لەبارەی حەوت کەسایەتی سیاسی و سەربازیی ئێرانی کە پێکهاتبوون لە سەردار قاسم سولەیمانی، ،حەمەد جەواد زەریف، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، محەمەد باقر قالیباف، مەحموود ئەحمەدی نژاد، حەسەن ڕۆحانی و محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی پرسیار کرابوو کە دواجار سەردار سولەیمانی بە مسۆگەر کردنی لە سەدا ٨٢ی سەرنجی بەشداربووان بە جیاوازییەکی زۆرەوە، لەباری خۆشەویستییەوە لە سەرووی کەسایەتییەکانی دیکەدا ناسێندرا.

هەروەها بە نۆرە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد، محەمەد باقر قالیباف شارەوانی پێشووی تاران، مەحموود ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشوو و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و لە کۆتاییشدا محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی وەزیری پەیوەندییەکان لە پلەکانی دیکەی ئەو ڕاپرسینەوەیەدا هەڵبژاردراون.

شایانی باسە ئەو ڕاپرسینەوەیە لە لایەن ناوەندی توێژینەوەگەلی نێودەوڵەتی و ئاسایشی زانکۆی مەریلەند بە شێوەی دیمانەی تەلەفونی و لە سێ قۆناغدا لە مانگەکانی گوڵان، خەرمانان و ڕەزبەری ١٣٩٨دا ئەنجام دراوە.

News Code 28938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =