بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە هەوڵی تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: هەڕەشەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆ و ئیدانە کرد، ئێمە لە ڕێگاکەمان پەشیمان ناکاتەوە.
وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەوە وتی: کەسانێک کە دەیانەوێت ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی ڕابگرن، زۆر تووڕەن. ئەوەی کە ئەمریکا پاڵپشتی لە یەپەگە و پەیەدە دەکات لە ڕووداو سەیر و سەمەرە سیاسییەکانی سەردەمە.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دیداری مایک پێنس و ئەردۆغان وتی: بە پێی بەرنامە سەرۆک کۆمار لە گەڵ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار دەکات.
ئیبراهیم کالین سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکاش وتی: هەوڵی بەرانبەر ئەنجام دەدەین. ئەگەر ئەوان هەوڵێک ئەنجام بدەن، تورکیا ئەو هەوڵە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.
ئەو بەرپرسە تورکیاییە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی منبەج وتی: ئەوەی کە ئاڵاکانی ئەمریکا و ڕووسیا بگۆڕدرێت و پەیەدە و یەپەگە بکەونە ژێر دەسەڵاتێکی تر قبووڵ ناکەن. هەروەها، ئێمە دانوستان و گفتوگۆیەکی فەرمیمان لە گەڵ دەوڵەتی ئەسەد نییە.
بۆچوونی ئێوە