ئاسایشی ئەربەعین لە لایەن تەواوی هێزە عێراقییەکانەوە دابین دەکرێت

باڵوێزی عێراق لە تاران ڕایگەیاند کە لە گەڵاڵەی ئاسایشی ئەربەعین تەواوی هێزە عێراقییەکان لەوانە حەشدی شەعبی بەشداریان هەیە.

جەواد سەعد قەندیل، باڵوێزی عێراق لە تاران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: لە بەر ئەوەی کە ژمارەی زیارەتکاران کە دەچنە ناو عێراق چرکە بە چرکە دەگۆڕدرێت ئێستا نادیارە بەڵام بە پێێ پێش بینییەکان ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بگاتە ٣ ملیۆن کەس.

ناوبراو وتیشی: ژارەی زیارەتکارە بیانییە جگە ئێرانییەکانیش نزیک بە ٥٠٠ هەزار کەس دەبن بەڵام ژمارەی زیارەتکارانی عێراقی دەگاتە ١٢ ملیۆن کەس.

سەعد قەندیل ڕاشیگەیاند: هەموو ساڵێک بۆ ئەربەعین گەڵاڵەی ئەمنیەتی پێک دێت کە ڕێوڕەسمی ئەو ڕۆژە دابین دەکەن و لە بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیەش تەواوی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنیەتی و هەواڵگرییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی ژووری ئۆپراسیۆنی تایبەت لە ژێر چاوەدیری فەرماندەی گشتی هێزەکان واتا سەرۆک وەزیران بەشداری دەکەن.

باڵوێزی عێراق لە ئێران لە پێوەندی لە گەڵ تێچووی ڤیزەش وتی لابردنی تێچووی ڤیزە ڕێککەوتنێکی هەمیشەییە لە نێوان دوو وڵاتەکە بەڵام سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزە و نەمانی ڤیزەی تایبەت بە کاتی ئەربەعین لە یەکەمی موحەڕەم تا کۆتایی مانگی سەفەر بۆماوەی دوو مانگ درێژەی هەیە.

News Code 28933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =