هۆکاری کوژرانی دوو پێشکەشکارەکەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا

دوای ئەوەی ئامانج بابانی، پێشکێشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوژین و منداڵەکەی لە سلێمانی کوژران زانیاری لە بارەی کوژرانیانەوە بڵاو بووەوە.

دوای ئەوەی ئامانج بابانی، پێشکێشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و  هاوژین و منداڵەکەی لە سلێمانی کوژران زانیاری لە بارەی کوژرانیانەوە بڵاو بووەوە.
 
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شوان عادل، بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمشەو لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی تەقە لە ئامانج بابانی، پیشکێشکاری کەناڵەکەمان و هاوژین و منداڵەکەی کرا و تیرۆرکران".
ئەو دوو رۆژنامەڤانە و منداڵەکەیان بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزراونەتەوە و یەکی فیشەکێک بە سەریانەوە بووە. 

ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنووری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو، لانە محەممەدی هاوژینی ماوەی چەند ساڵێک پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بووە، منداڵەکەیشیان ناوی هانۆیە و تەمەنی نزیکەی دوو ساڵە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەندان نووسی ئەو ڕووداوە خۆکوژی بووە و ئامانج بابانی خۆی و هاوژینەکەی و منداڵەکەشی کوشتووە.

News Code 28932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =