کۆبوونەوەی ئەمنیەتی نوێنەرانی تورکیا و سووریا لە سوچی

سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتی نێوان نوێنەرانی تورکیا و سووریا لە سوچی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان بە کەنالی مەیادینیان ڕاگەیاند کە بڕیارە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتی نێوان نوێنەرانی تورکیا و سووریا لە سوچی بەڕێوە بچێت.

ئەو سەرچاوانە جەختیان کرد کە ئەو کۆبوونەوە لە ژێر چاوەدێری ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەواڵگەلێک لە سەر کۆبوونەوەی نوێنەرانی تورکیا و ڕووسیا لە باکووری منبەج بڵاو بووبووەوە.

تورکیا ئێستا ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ناوچە کوردنشینەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات.

News Code 28927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =