گەمارۆی زیاتر دەخەینە سەر تورکیا

یەکێک لە سێناتۆرەکانی هۆگری ترامپ دەڵێت: ڕۆژی پێنجشەممە گەڵاڵەی گەمارۆی زیاتر دژی تورکیا پێشکەشی کۆنگرێس دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لیندسی گراهام سێناتۆری باڵای پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا دەڵێت: ڕۆژی پێنجشەممە گەڵاڵەیەک بۆ خستنی گەمارۆی زیاتر لە سەر تورکیا بە بۆنەی هێرش بۆ سەر باکووری سووریا، پێشکەش دەکات.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: پێشوازی لە ئەو گەمارۆیانە دەکەم کە دەوڵەتی ترامپ بە پێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی دژی تورکیا پەسەندی کرد، بەڵام گەمارۆی زیاتر بەڕێوەیە.

شیاوی باسە سێشەممە شەو، وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە گەمارۆدانی سلێمان سویلو وەزیری ناوخۆ، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و فاتح دونماز وەزیری وزەی تورکیا و ٢ وەزارەتخانەی بەرگری و وزەی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە هەوڵێکدا کە بە واتای خنجەر لێدان لە پشتەوە بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بوو، هێزەکانی خۆیی لە ئەو ناوچەیە کە تورکیا هێرشی کردە سەر، کشانەوە و ڕێگای بۆ سەربزێوی ئەنقەرە خۆش کرد.

News Code 28921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =