بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کوردستان لە پاڵپشتی لە خەڵکی باکووری سووریا لە بەردەم باڵەخانەی کاروباری فەرهەنگی زانکۆی کوردستان کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشم وێرای ئیدانە کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بهێنن بە بێدەنگی لە بەرانبەر ئاوارە بوونی کوردەکانی سووریا.

کۆمەڵێک زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کوردستان سەرلەبەیانی دوێنێ بە کۆبوونەوە لە حەوشەی ئەو زانکۆیە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایان ئیدانە کرد.
News Code 28920
بۆچوونی ئێوە