گەمارۆی کەرتی دەرمان جەنایەتێکی دژە مرۆڤی ئەمریکایە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە داسەپاندنی گەمارۆی خۆراکی و دەرمانی تووشی جەنایەتی دژە مرۆڤی هاتووە، وتی: ئەوڕۆ لە سەدا ٩٥ی دەرمانەکان بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە) لە کۆبوونەوەی وەزیرانی تەدروستیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی مەدیتەرانە، ڕایگەیاند: جەنایەتی ئەمریکا هەمبەر بە گەلی ئێران ستەمێکی زۆر گەورەیە و ئەمریکا بێ هیچ بیانوو و هۆکارێک و تەنیا بە هۆی گوشاری ڕادیکاڵەکانی ناو ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و عەرەبستان لە بەرجام کشایەوە.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە کشانەوە لە ڕێککەوتنێک کە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پشت‌ڕاست کراوە، شەرمێکی یەکجار گەورەیە بۆ ئەمریکا، جەختی کرد: ئەو شەرمە کاتێک بەرچاوتر و گەورەتر دەبێت کە دەرمان و مادەی خۆراکیش دەخرێتە لیستی گەمارۆکان و ئەمریکا بەو کارەی تووشی جەنایەتی دژە مرۆیی و بە جۆرێک تیرۆریزمی ئابووری هاتووە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: بەوەشەوە گەلی ئێران بە چۆکدا نەهاتووە و زانایانی ئێمە و کۆمپانیاگەلی زانست‌تەوەری ئێران بە هەوڵی دوو قاتەی خۆیان بۆشاییەکانیان پڕ کردووە و ئەوڕۆ لە سەدا ٩٥ی دەرمانەکان لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەم دێن، هەڵبەت لەو بوارەدا نابێ یارمەتیی وڵاتانی دۆستی ناوچە لە بیر بکەین کە لە سەخڵەتییەکاندا بە دەنگمانەوە هاتن.

ڕاشیگەیاند: ٨٣ ملیۆن جەماوەری ئێرانی ئەو خەیانەتە گەورەی ئەمریکا بە مرۆڤایەتی و گەلی ئێران فەرامۆش ناکەن و ئێستا دەبینن کە ئەمریکا شکستی هێناوە و ئێران سەرکەوتووە.

News Code 28911

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =