هێرش بۆ سەر باکووری سووریا ڕابگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، گنگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە تورکیا کرد تا بە ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست.

تورکیا لە چوارشەممە ١٧ ی ڕەزبەرەوە ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا دەست پێکردووە.

لە ئەو ماوەیەدا زۆربەی وڵاتان داوای ڕاگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنەیان کردووە بەڵام ئەنقەرە لە گەڵ ئەو بابەتە دژایەتی کردووە.

لە کاردانەوە بە ئەو ئۆپراسیۆنە، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی چەندین گەمارۆیان خستووەتە سەر تورکیا.

News Code 28910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =