هێزێکی زیاتر ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا و تورکیا دەکرێت

وەزیری ئاشتی نیشتمانی سووریا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە وڵاتەکەی لە رۆژانی داهاتوودا هێزێکی زیاتر ڕەوانەی سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ تورکیا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، عەلی حەیدەر وەزیری ئاشتی نیشتمانی سووریا لە کاردانەوە بە گۆرانکارییەکانی باکووری ئەو وڵات، وتی: هەموو گۆرانکارییەکانی رۆژانی ڕابردوو نیشان دەدات کە دەوڵەتی سووریا پێداگرە لە زاڵبوون بە سەر هەموو خاکی وڵاتەکەی.

ئەو بەرپرسەی سووریا ڕاشیگەیاند: بێ گومان لە رۆژانی داهاتوودا هێزێکی سووریی زیاتر ڕەوانەی سنوورە هاوبەشەکانمان لە گەڵ تورکیا دەکەین.

شایانی باسە، تورکیا لە چوارشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە هێرشێکی بەربڵاوی لە دژی باکووری سووریا دەست پێکردووە کە ئەو هێرشە بەرەوڕووی شەپۆلێکی کاردانەوە و ئیدانەکردنی جیهانی بۆتەوە.

News Code 28909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =