ئەمریکا ۵۰  کڵاوەی ناڤۆکی لە ئینجرلیکی تورکیا دەباتە دەرەوە

تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و هاوکات ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، واشنتۆنی ناچار لە بڕیاردان لە سەر بردنەدەرەوەی کڵاوەی ئەتۆمیی لە بنکەی ئینجرلیکی تورکیا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاگەلی ئەمریکی و لەوان نیۆیۆرک تایمز دەڵێ دەوڵەتی واشنتۆن خەریکی لێکدانەوەی بژێرەکان بۆ کشاندنەوەی لانی‌کەم ٥٠ بۆمبای ئەتۆمی B۶۱ـه کە لە ئێستادا لە بنکەی ئینجرلیکی تورکیادا ڕاگیراوە.

شایانی باسە، نیگەرانی لە بابەتی ئەو بۆمبانە هاوکاتە لە گەڵ تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو واشنتۆن ٣ وەزیر و ٢ وەزارەتخانەی تورکیای گەمارۆ دا و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ڕووی ناکۆکیی زیاتر ناوە.

بە وتەی نیۆیۆرک تایمز بردنەدەرەوەی کڵاوەی ئەتۆمی لە ئینجرلیک بە واتای کۆتایی هاوپەیمانی تورکیا – ئەمریکایە.

News Code 28908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =