ئەمریکا دوو وەزارتخانە و سێ وەزیری تورکیای گەمارۆ دا

کۆشکی سپی لە گەمارۆدانی دوو وەزارەخانە و سێ وەزیری دەوڵەتی تورکیا بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی تاک لایەنەی ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرەبەیانی سێشەممە ڕایگەیاند کە چەند گەمار دژی دەوڵەتی تورکیا، بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا، پەسەند کرا.

پنس کە لە گەڵ ستیڤ منوچن وەزیری دارایی ئەمریکا لە بەردەم کۆشکی سپی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیان هەبوو، وتی: سەرۆک کۆمار ترامپ ئەمڕۆ لە گەل سەرۆک کۆمار ئەردۆغان تەلەفۆنی قسەی کرد و وتی کە ئەمریکا دەیەوێت تورکیا هێرش بۆ سەر سووریا ڕابگرێت و بەپەلە ئاگربڕ ڕابگەیێنێت.

پاش پنس، منوچن لە گەمارۆدانی سلێمان سویلو وەزیری ناوخۆ، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و فاتح دونماز وەزیری وزەی تورکیا و دوو وەزارتخانەی بەرگری و وزەی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

News Code 28902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =