ئاڵای سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ هەڵکرا

مێدیا بیانییەکان لە هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جەزیرە، تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا ڕایگەیاند کە ئاڵای ئەو وڵاتە لە سەر بنکە دەوڵەتییەکانی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ لە باکووری سووریا هەڵکرا.

شیاوی باسە شەوی ڕابردوو هێزەکانی بەرخۆدانی سووری لە هەوڵێکی کوتوپڕدا چوونە باکووری سووریا؛ شوێنێک کە سەربازانی سوپای تورکیا لە چەند ڕۆژ لەمەوپێشەوە بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە چڕی هێرشی کرابووە سەر.

سەرچاوە میدیاییەکان لە ڕێککەوتنی گەورەی نێوان کوردی سووریا و نوێنەرانی دەوڵەتی دیمەش باس دەکەن. ئەو سەرچاوانە ڕاشیانگەیاند: پاش کۆبوونەوەی چەند کاتژمێرە و درێژ، ڕێککەوتن کرا کە هەماهەنگی تەواو لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و دیمەشق لە تەواوی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئەنجام ببێت کە ئەوە پێشەکیەکە بۆ کۆنترۆڵی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.

News Code 28892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =