سازش هەڵدەبژێرین نەک ژینۆسایدی خەڵکەکەمان

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت : "ئەگەر لەنێوان سازش و جینۆسایدی خەڵکی خۆماندا یەکێکیان هەڵبژێرین، ئەوا بەدڵنیاییەوە ژیانی خەڵکی خۆمان هەڵدەبژێرین".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵووم کۆبانێ لە توویتێکدا نووسی:  "رووسەکان و حکوومەتی سووریا ژمارەیەک پێشنیازیان کردووە کە دەکرێت ژیانی ملیۆنەها کەسی ژێر دەسەڵاتی ئێمە بپارێزن."
ئەوەشی وتووە کە لە ئێستا "ئەوەی راستی بێت زەحمەتە بزانیت کە دەبێت متمانە بە کێ بکەیت".
 مەزڵووم کۆبانێ هەروەها دەڵێت: "ئەو هۆکارەی وایکرد لەگەڵ ئەمریکا بین بریتییە لە باوەڕمان بە دیموکراسی. ئێمە لەم قەیرانەی ئێستا تووڕە و بێئومێدین. خەڵکەکەمان هێرش دەکرێتە سەری و سەلامەتییان جێگەی نیگەرانی ئێمەیە. 
 کوردی سووریا گەیشتووینەتە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا تاوەکوو سوپای سووریا بە درێژایی سنووری سووریا و تورکیا جێگیربکرێت".

News Code 28891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =