سوپای سووریا گەیشتە ناو شاری " تەبەقە" لە ڕەقە

سوپای سووریا بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی لە سنوورە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گەیشتە ناو شاری تەبەقە و دەڤەری فڕۆکەخانەی سەربازی ئەو شارە لە پارێزگای ڕەقە لە باکووری ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سوپای سووریا بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی لە سنوورە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ تورکیا، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گەیشتە ناو شاری تەبەقە و دەڤەری فڕۆکەخانەی سەربازی ئەو شارە لە پارێزگای ڕەقە لە باکووری ئەو وڵاتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای سووریا ئێستاکە لە دەڤەری فڕۆکەخانە خەریکن جێگیر دەبن.

فڕۆکەخانەی سەربازی تەبەقە لە نزیکی بەنداوی فورات یەکێک لە گەورەترین و گرینگترین بەنداوەکانی سووریا هەڵکەوتووە.

سوپای سووریا ئەو فڕۆکەخانەیەی لە ئوتی ساڵی ٢٠١٤ لە شەڕی ئەستەم و خێناوی لە گەڵ گرووپی تیرۆیستی داعش لەدەست داوە.

شیاوی باسە، سەربازانی سوپای سووریا بە مەبەستی بەربەرەکانێ لە گەڵ سوپای تورکیا چووەتە لای باکووری ئەو وڵاتە.

News Code 28887

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =