سوپای سووریا شاری کۆبانی دەپارێزێت

کوردەکانی سووریا بۆ جێگیر بوونی هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی سنووریی باکووری ڕۆژهەڵات لە گەڵ دیمەشق ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عسمەت شێخ حەسەن، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، ڕایگەیاند کە خۆبەڕێوەبەرایەتی کوردستانی سووریا لە گەڵ ڕووسیا ڕێککەوتوون لە سەر ئەوەی کە شاری کۆبانی ڕادەستی دەوڵەتی سووریا و سوپای ئەم وڵاتە بکرێت.
بە وتەی عسمەت شێخ حەسەن ڕایگەیاند تا ۴۸ کاتژمێری دیکە سوپای سووریا لە کۆبانی و مەنبەج جێگیر دەبێت.
  پێشتر سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاندبوو کە دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بنکەی ڕووسی حەمیم لە لازقیەی سووریا خەریکی دانوستانن.
هەواڵدەریی فەرمی دەوڵەتی سووریا دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە یەکینەکانی سوپای سووریا بەرەو باکووری ئەم وڵاتە بەڕێکەوتوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و پاراستنی خاکی سووریا.
 

News Code 28884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =