بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئەلکسی باکین سەرۆکی ناوەندی ڕووسی چاوەدێر بە سەر ئاگربڕی سووریا وتی: بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچەی حەسەکە لە باکووری سووریا، دۆخی مرۆڤی لە ئەو ناوچە نالەبارە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی سڤیل کە لە ناوچە ئاڵۆزەکە هەڵاتبوون، بەرەو شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە و ناوچە کۆچیان کردووە.
باکین زیادی کرد: ئێمە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا دەکەین تا بۆ ڕێگری لە ڕوودانی کارەساتی مرۆڤی، هەر جۆرە یارمەتیەک کە لە دەستی دێت ئەنجامی بدات تا یەکپارچەیی سووریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە کەمترین کاتدا ببووژێتەوە.
ئەو بەرپرسە ڕووسیە وتیشی: تەنیا بەرپرسانی سووریا دەتوانن تا لە کەمترین کاتدا، یارمەتی مرۆڤدۆستانە بگەیێننە ئاوارەکان و بەر بە لەناوچوونی سیستەمەکانی تەندروستی و ژێرخانە ئابوورییەکان لە ئەو ناوچە بگرن.
بۆچوونی ئێوە