ئەگەری پێک هەڵپرژانی هێزەکانی ئەمریکا و ملیشیاکانی سەر بە تورکیا هەیە

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاماژە بە ڕەوتی خێرای گۆرانکارییە مەیدانییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە ئەگەری پێک هەهڵپرژانی هیزەکانی ئەمریکی و ملیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی بە جێ ماوە لە باکووری سووریا لە مەترسیی تەریک کەوتنن و ئەگەری ئەوە هەیە لە گەڵ ملیشیاکانی سەر بە تورکیا تووشی شەڕ و پێکدادان بێن.

ئەو بەرپرسە بە ئاسۆشیتدپرێسی ڕاگەیاند کە دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە گەڵ پێشڤەچوونی هێزە پاڵپشت‌کراوەکانی تورکیا خێرا بەرەو قەیراناوی بوون دەچێت و پێدەچێ هێزەکانی ئەمریکی لەو گۆڕەپانەدا تەریک بکەون.

جەختیشی کرد کە گۆڕانکارییەکانی بە جۆرێک دەچنە پێش کە ئەگەری مەترسیی هێزەکانی ئەمریکی لە گەڵ ملیشیاکانی پاڵپشت‌کراوی تورکیا هەیە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکی رێگە بە گەمارۆی هەواڵنێران نادەن.

News Code 28879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =