۷۸۵ چەکداری داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵاتن

وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند : "ئەمڕۆ ۷۸۵ چەکداری داعش توانییان بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپێکی بەکرێگیراوی تورکیا لە کەمپی عەین عیسا هەڵبێن".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا بالی، لە توویتێکدا بە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە ، نووسی: "ئەو ئەندامانەی داعش بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپێکی بەکرێگیراوی تورکیا و بە خۆپاراستنیان لەژێر چەتری مووشەک بارانی تورکیا و یارمەتیی هێرشی ئەو بەکرێگیراوانەی تورکیا هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر پاسەوانانی کەمپەکە و دەرگایان کردەوە توانییان هەڵبێن".
هەرچەندە ئامارێکی ورد بەردەست نییە، بەڵام باسی ئەوە دەکرێت لەنێوان ۱۰ بۆ ۱۲ هەزار چەکداری داعش لەنێو گرتووخانەکانی هەسەدە هەیە کە لەم چەند ڕۆژەدا  چەند سەد کەسیان هەڵاتوون.
 

News Code 28877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =