ئۆپراسیۆنی "کانیی ئاشتی" تا قووڵایی ۳۵ کیلۆمەتریی سووریا دەبێت

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا "بە قووڵایی ۳۰-۳۵ کیلۆمەتر لەنێو خاکی سووریا دەبێت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە "سەرێ کانی کۆنترۆڵکرا و گرێ سپی گەمارۆدراوە"
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە.
وتیشی:" هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و یەکپارچەیی خاکی سووریا لەبەرچاو دەگرین".
ئەردۆغان هەروەها وتی کە ئەمریکا یارمەتی تورکیای نەداوە بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە و ڕایگەیاند: ئێمە تێناگەین ئەمریکا پشتیوانی ئەوان دەکات یان تورکیا؟ ئەمریکا ۳۰ هەزار بارهەڵگری چەکی بەو گرووپانە داوە و ئەوان بە چەکی ئەمریکا رووبەڕووی ئێمە بوونەتەوە.
 

News Code 28876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =