ڕۆحانی: پرسی ناوچەکە ڕێگاچارەی سیاسی هەیە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسەکانی ناوچەکە ڕێگاچارەی سیاسی هەیە و ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆی نێوان وڵاتەکانەوە چارەسەر بکرێن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: عومران خان لە سەر چەند خاڵ جەختیان هەبوو کە ئێمەش لە سەر ئەو خاڵانەین. سەرۆک وەزیرانی جەختیان هەبوو کە کلیلی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن، ئاگربڕی بەپەلە و یارمەتی بە خەڵکی ئەو وڵاتەیە. ئەو پرسە دەسپێکێکی باشە بۆ ئاشتی لە ناوچەکە.

ڕۆحانی درێژەی دا: دوو وڵاتەکە لە سەر ئەو بابەتە جەختمان هەیە کە پرسەکانی ناوچەکە ڕێگاچارەی سیاسیان هەیە و ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆی نێوان وڵاتەکان پرسەکان چارەسەر بکرێن.

ڕۆحانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەمریکا وتی: لە گەڵ بەڕێز عومران خان هەروەها لە سەر پرسی گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران باسمان کرد و ئەو گەمارۆوانەمان وەکوو تیرۆریزمی ئابووری لێک دایەوە.

News Code 28875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =