ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی خوێنی خەڵک دەمژن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران وتیان: ئەمریکاییەکان و ڕژێمی زایۆنی بە ڕواڵەتی توندئاژۆیانە و هەڵسوکەوتی دزێویان، خەریکی خوێن مژینی گەلانی دیکەن.

    بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی  نووسینگەی ڕێبەری،  ئەمڕۆ یەکشەمە ۲۱ی ڕەزبەر،ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەری و ڕاهێنانی پاسدارای ئیمام حسێن بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.

 فەرماندەی گشتی هەموو دەسەڵاتەکانی ئێران لە بەسێکی لێدوانەکەیداندا لەم ڕێوڕەسمە وتیان: دەبێ سوپا هەموو جیهازاتی پێویستی بەرگری و ئۆپراسیۆنیی و ئیتلاعاتی ببێت، دەبێئەم ئامێرانە لە ناوخۆوە دابین بکرێن و هەموو پێویستییەکانی بەشی زەوینی، ئاسمانی، کەش، دەریا، سنوورەکان و ناوخۆی وڵات و کەشی مەجازی و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانێش دابین بکات.

سەبارەت بە ئەربەعین  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەیان دا کە ئەربەعین هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە لە مێژووی ئیسلام، ڕاگەیاندنێکی بەهێزی عاشوورایە و جەختیان کردە سەر ئەوە کە دروشمی پڕ مانای «الحُسین یجمعنا» ڕاستیەکی بێ وێنەیە.

 ئایەتوڵڵاخامنەیی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بە دەست گرتن بە سەیدولشوهەدا لە بەرانبەر ئەمریکا تەسەلیم نابین، رایانگەیاند: ئەمڕۆ بەرەی کوفر و زایۆنیزم و ئەمریکا بە مژینی خوێنی گەلانی تر، شەڕو ئاژاوە نانەوە، ستەم لە  مەخلووقەکانی خوا دەکەن.

راشیانگەیاند کە گەلی ئێران بە گوێرەی فەلسەفەی حەزرەتی حسێن، بەرەنگاریی لە گەڵ  ئەوانە بە ئەرکی خۆی دەزانێت و تەسەلیم نەبوون لە بەرانبەر ئەمریکا و گوشارەکانی دوژمنان هەر بە پێی ئەم ڕەوتەیە.

  ڕێبەری ڕوو لە گەنجانی ئازیزی ئێران وتیان: بە ئیمان و ورە و ئیرادەوە ئەرکی خۆتان بەجێبێنن و بزانن خۆڕاگری لە بەرانبەر دوژمنانی دین و مرۆڤایەتی خوا پشتی دەگرێت،هەروەها کە چل ساڵە وایە و پشت بە خوا لە هەنگاوی دووەم و هەنگاوی سیهەمی دواتریش دا هەروها دەبێت.

News Code 28871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =