سوپای سووریا گەیشتە ڕێگای نێودەوڵەتی حەسەکە- حەلەب

مێدیا بیانییەکان لە چوونی سوپای تورکیا بۆ ڕێگای نیودەوڵەتی حەسەکە- حەلەب هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەربازانی سوپای تورکیا لە درێژەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتنە ڕێگای نێودەوڵەتی حەسەکە-حەلەب.

ئەو سەربازانە بە زیاتر لە ٢٠ تانک و زرێپۆش لە وێستگەی مبروکە لە رێگای نێودەوڵەتی حەسەکە-حەلەب جێگیر بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تورکیا بۆ پێنجەمین ڕۆژە کە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە کانی ئاشتیی بە مەبەستی ڕاونانی کوردەکانی سووریا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕۆباریی فورات و پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناو خاکی سووریا دەستپێکردووە و کوشت و بڕی خەڵکی بێ تاوانی کورد لەو دەڤەرە دەکات و دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکی سووریا.

News Code 28870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =