کاردانەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین داوای ڕاگیرانی پێکدادانەکان لە باکووری سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای ڕاگیرانی پێکدادانەکان لە باکووری سووریای کرد.

ئەو بزووتنەوە جەختی کرد کە گفتوگۆ، ئاشتیخوازانەترین ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانە.

لە ئەو بەیاننامە لە سەر زەروورەتی ڕاگیرانی پێکدادانەکان لە خاکی سووریا و یەکگرتوویی هەموو لایەنەکان بۆ ئازاد کردنی فەلەستین و هێنانە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دەستی داگیرکار جەخت کراوە.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختی کرد کە هێرشەی سەربازی تورکیا بۆ سەر سووریا ئەبێ ڕابگیردرێت و دوو لایەنەکە پێبەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بن.

ئەو بزووتنەوە جەختی کرد کە ئەبێ لە خاکی سووریا لە بەرانبەر پیلانەکانی ئەمریکا بۆ دابەش کرانی پاڵپشتی بکرێت.

News Code 28868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =