سوپای سووریا هێز و جیهازاتی سەربازی ناردە مەنبەج

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناردنی هێزەکانی سوپای سووریا و جیهازاتی سەربازی بۆ شاری مەنبەج هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سوپای سووریا ڕێژەیەکی زۆر هێزی سەربازی و جیهازاتی ناردووەتە دەڤەری شاری مەنبەج.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای سووریا هێزەکانی خۆی لە ناوچەیەکی دژە فڕین لە نێوان هێزەکانی سووریا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک جێگیر کردووە.
مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە جەختی کرد کە هیزەکانی سوپای سووریا لە بەرەی مەنبەج خەریکن بەرەو پێشەوە دەچن.
 سوپای سووریا ڕۆژی ڕابردووش ئامادە بوونی خۆی لە دەڤەری فورات زیاتر بەهێز کردووەتەوە.

News Code 28860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =