دژایەتی کوردەکانی سەرانسەری ئێران بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا

خەڵکی ناوچە کوردنشێنەکانی ئێران بۆ سێهەم ڕۆژی بەردەوام لە گۆرەپانە سەرەکییەکانی شارەکانیان گردبوونەوە و ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایان کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژانی پێنج شەمە، هەینی و دوێنێ شەمە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارە کوردنشینەکانی ئێران هاتنە سەر شەقام و دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی باکووری سووریا دورشمیان دا.

خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان، مەهابادا، پیرانشار، سەقز، بانە، سەردەشت، جوانڕۆ، پاوە و ڕوانسەر و ....... ناڕەزایەتی خۆیان بە هێرشی سوپای ئەردۆغان بۆ سەر کوردەکانی سووریا دەربڕی.

دوێنێ شەمە کوردەکانی دانیشتووی تاران هاوکات لە گەڵ شارە کوردنشینەکانی ئێران چوونە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ئێران و دورشمیان دژی ئەردۆغان و تورکیا دەوتەوە.

ئەم گردبوونەواونە بە شێوەیەکی ئاشتی خوازنە و بە ڕێپێوان و دروشم دژی هێرشەکانی تورکیا ئەنجام بوو و خەڵک نەفرەتی خۆیان لە بێ بەڵێنی ترامپ و ئەمریکا دەربڕی کە لە ناکاودا پشتی کوردی بەردا و  گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵکرد کە هێرش بکاتە سەر کورد.

News Code 28859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =