فەڕەنسا واز لە فرۆشتنی چەک بە  تورکیا دێنێت

وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فەرەنسا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرای کرد: وڵاتەکەیان فرۆشتنی چەکی بە تورکیا راگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فەرەنسا ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپایی دەکات و بڕیارەکەش بە زووترین کات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەک ناردن بۆ تورکیا ڕادەگرین. 
لە راگەیێندراوی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی فەرەنسادا ئەوەشهاتووە، فەرەنسا چیدی چەک بۆ تورکیا نانێرێت کە گومانی لێدەکرێت بۆ شەڕ بەکاربێت.
 پێشتریش هەریەک لە ئەڵمانیا، نەرویژ و هۆڵەندا فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا راگرت.
 هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند کە ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک بە تورکیا رادەگرێت بەوەی گوماندەکەن ئەو چەکانە دژی کوردی سووریا بەکاربهێنێت. 

News Code 28857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =