پێشوازیی سوننەکانی باشووری ئێران لە زیارەتکارانی پاکستانی

جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی سوپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی وتی: ڕۆڵی بەرچاوی سوننەکان لە میوانداریی زیارەتکارانی پاکستانی کە لە سیستانەوە ئاودیوی خاکی ئێران بوونە، جێی شانازییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بنکەی جەماوەری چلەی ماتەمینی سیاستان و بەلووچستان، سەردار حسێن نەجات لە میانەی سەفەری بۆ ئەو پاریزگایە بە مەبەستی لێکدانەوەی دوا دۆخی خزمەتگەیاندن بە زیارەتکارانی پاکستانی ڕایگەیاند: شیعە و سوننە لە سیاستان و بەلوچستان پێکەوە و بە ئاشتەوایی و هاوڕییانە خەریکی خزمەت‌گەیاندن بە زیارەتکارانی پاکستانین.

ڕاشیگەیاند: ئەوە بۆ ئێمە جێی شانازی و بۆ دوژمنان مایەی ترس و خۆفە. چونکە ئەو هاودڵی و یەکگرتووییە هاوکاتی تۆکمە کردنی ئاسایشی پاوەجێ لەو پارێزگایە، تەواو پیلانی نگریسی دوژمنان پووچەڵ دەکاتەوە.

شایانی باسە، سەردار نەجات لەو سەفەرەی هاوکاتی ئامادەبوون لە خاڵی سیفری سنووری ئێران و پاکستان، لە نزیکەوە پەیجۆری دۆخی زیارەتکارانی پاکستانی بوو.

News Code 28839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =