هەموو چەکدارە داعشییەکان ئازاد دەکەین

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە ، هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە ئەسیرە داعشییەکان ئازاد دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، مەزلووم عەبدە کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە هەسەدە، هەڕەشەی کرد کە ئیدی پاراستنی ئەسیرە داعشییەکان یەکەمایەتی ئەوان نییە.

 ئەو ڕایگەیاند کە ئەگەر تورکیا ئەو هێرشە نەوەستێنێت، هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا ، چەکدارانی ئەسیر کراوی داعش ئازاد دەکەن و گیانی بنەماڵەکانی خۆیان دەپارێزن.

 بە دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا و ئاوارە بوون و کوژرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە، هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاندووە کە داعشییە ئەسیرەکان ئازاد دەکەن.

News Code 28836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =