پشتی کوردمان بەر نەداوە/ هەموو کارێکمان کرد ڕێ لە هێرشی تورکیا بگرین

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە داعشییەکان لە باکووری سووریا هەڵاتوون ،رایدەگەیەنێت، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وازی لە کوردەکان نەهێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  مارک ئێسپەر" ئەمریکا وازی لە کوردەکان نەهێناوە، کەس گلۆپی سەوزی بۆ ئەو لەشکرکێشیەی تورکیا هەڵنەکردوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێکمان دا ڕێی لێ بگرین".

ئەو وتانەی ئێسپەر لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردوویدا سەرەڕای هەرەشەکانی لە تورکیا هیچ کارێکی بۆ پشتیوانی لە کورد نەکردووە.

ترامپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی  پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هەڵاتنی زیندانیانی داعش بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا، وتی" هیچ کیشەیەکم لەگەڵ هەڵاتنی چەکدارانی داعش نیە، ئەوان بۆ ئەوروپا هەڵدێن نەک ئەمریکا".
 

News Code 28831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =