ترامپ سێ ڕێگا چارەی بۆ شەڕی تورکیا لە باکووری سووریا خستە ڕوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێكدا سێ بژاردەی لەسەر لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ خاكی باکووری سووریا، خستەروو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترا‌مپ، له‌ توتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند :"۱۰۰% خه‌لافه‌تی داعشمان تێكشكاندوە لە ئێستادا هیچ سەربازێكی ئه‌مریكی له‌و شوێنانه‌ نەماون كە  توركیا هێرشیان ده‌كاته‌ سه‌ر".

ترامپ هەروەها نووسی: "ئێمە سێ بژاردەمان لەبەر دەستە، یان ناردنی هەزاران سەرباز بۆ ناوچەكە و بردنەوەی شەڕەكە، یاخود سەپاندنی سزای توندی ئابووری بەسەر توركیادا، یان نێوەندگیری لە نێوان كورد و توركیا بكەین بۆ گەیشتنە رێككەوتن".

سەرۆكی ئەمریكا، جارێكی دیكە لە تویتەكەیدا ئەوەشی نوسیوە كە ئەو كارەی كردومانە كارێكی دروست بوە و ئێستا توركیا هێرش دەكاتە سەر كورد، ئەوان ۲۰۰ ساڵە پێكەوە شەڕ دەكەن.

News Code 28822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =