بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: پاش پاڵپشتی بەردەوام لە تیرۆریزم و تیرۆریستەکان لە سووریا و پەروەردە و پڕچەک کردنیان و پاڵپشتی کردنیان و ناردنیان بۆ کوشتنی سووریاییەکان، ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ڕژێمی تورکیا قسگەلێکی کرد و لە پاڵپشتی کردنی نەتەوەی سووریاوە قسەی کرد. ناوبراو بکوژێکە کە دەستی بە خوێنی نەتەوەی سووریا سوورە و پاڵپشتی تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکانە کە هێشتا سووریاییەکان دەکوژن.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتی: قسەکانی ئەردۆغان و ئەوەی کە نیگەرانی نەتەوەی سووریایە؛ دەرناکرێت مەگەر لە ڕژێمێک کە کوشتوبڕ بکات و لە دروشمی مرۆڤدۆستانە کە لێی دووریشە، قسە دەکات. ئەو رژێمە بە بیانووی شەڕ دژی تیرۆریزم هێرشی بردووەتە سەر دانیشتووانی باکووری سووریا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا زیادی کرد: سووریا کە بە هێرشەکانی تورکیا لە ڕێگای پێکانی هاوپەیمان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و شکستی ئەوان کاردانەوەی نیشان داوە جەخت دەکات کە لە گەڵ دەست درێژییەکانی تورکیا لە هەر خاڵێک لە سووریا بە هەر ئامێر و رێگایەکی ڕەواوە بەربەرەکانێ دەکات. کاروانی شەڕ دژی لە گەڵ تیرۆریزم رێگای خۆی دەپێوێت و قسەکانی ئەردۆغان و وەکوو ئەو نابێتە هۆی ڕاگیرانی. پاڵپشتی لە نەتەوەی سووریا، بەس کاری سوپا و دەوڵەتی سووریایە.
بۆچوونی ئێوە