براوەکانی نۆبلی ئەدەبیاتی ٢٠١٩ ناسێندران

ئاکادیمیای نۆبلی ئەدەبیات پیتەر هاندکەی نەمسایی و ئۆڵگا توکارچۆکی پۆڵاندایی وەک براوانی ئەو خەڵاتە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ناساند.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاکادیمیای نۆبل لە سوید ئەوڕۆ (پێنج‌شەممە ١٠ی ئاکتەوبر) لە ڕاگەیێندراویکدا ناوی پیتەر هاندکەی نەمسایی و ئۆڵگا توکارچۆکی پۆڵاندایی وەک براوانی ئەو خەڵاتە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ناساند.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هۆکاری هەڵبژاردرانی ئەو دوو کەسە بەم شێوەیە باس کراوە: "ئۆڵگا توکارچۆک فانتازیایەکی ڕیوایی بە تامەزرۆیی ئێنسکلۆپێدیایی وەک دەرکەوتەیەک لە تێپەڕاندنی سنوورەکانی ژیانی بەرهەم هێناوە" و هاوکات "پیتەر هاندکە بە لێزانینێکی زمانی، پەراوێز و تایبەتمەندییەکانی ئەزموونی مرۆیی هەڵکۆڵیوە".

شایانی باسە، خەڵاتی نۆبلی ٢٠١٨ بە هۆی دەنگدانەوەی تۆمەتی سێکسیی "ژان کلۆد ئارنالت"ی هاوسەری "کاترین فرۆستنسۆن" لە ئەندامانی ئاکادیمیای نۆبل و پاشان دەست لە کارکێشانەوەی هەندێک لە ئەندامان بۆ ئەو شوورەییە و لەوان "سارا دنیووس"ی سەرۆکی ئاکادیمی، بۆ یەکەم جار و دوای ٧٠ ساڵ ئاراستەی کەس نەکرا. هەر بۆیە خەڵاتی ئەوساڵ هەر دوو ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لە خۆ دەگرێت.

News Code 28817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =