پەیوەندیی نێوان دیمەشق و کورد دەستی پێکردووە

پەرلەمانتارێکی کوردی سووریا لە دەسپێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و سوپای سووریای دیموکراتیک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەواڵی دا و وتی دۆخەکە ئیجابیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر ئووسی پەرلەمانتاری کوردی سووریا ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی "الوطن" ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی لە دیمەشق و فەرماندەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەرناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان دەستی پێکردووە.

ئووسی وەک سەرۆکی "پلانی نیشتمانی کوردی سووریا" لە درێژەدا داوای لە سوپای سووریای دیموکراتیک کرد کە لە پێناو گەیشتن بە سیاسەتگەلی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا وەفدێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە ڕەوانەی دیمەشق بکەن.

ئەو سیاسەتوانە کوردە وێرای ئاماژە بە ئیجابی بوونی هەلومەرجی پەیوەندیی نێوان هەر دوولا بۆ دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان، ڕایگەیاند: ڕاسپاردەی سەرەکی لە ئێستادا بەرەنگاربوونەوەی دەست درێژییەکانە.

ئووسی بە داکۆکی لە ڕەوتی نەتەوەخوازانە بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان، وتیشی: کوردی سووریا بەشێکە لە دیموگرافیای نیشتمانی سووریا و سوپای دیموکراتیک دەبێ بە دەست‌بڵاوییەوە بەرەوڕووی قۆناغی هەنووکەیی بێت.

News Code 28814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =