سوپای ئەمریکا دوو ئەندامی باڵای داعشی لە سووریا دەرپەڕاند

بەرپتسێکی ئەمریکی رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی دوو ئەندامی باڵا و گرینگی داعشی دەستگیر کردووە و گواستوویەتییەوە بۆ دەرەوەی خاکی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕایگەیاند کە لە گەڵ دەستدرێژی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا، سوپای ئەمریکا وێرای دەستگیریی دوو ئەندامی گرینگی داعش کە پێشتر یەخسیری هێزە کوردەکان بوونە، لە خاکی سووریا دەرپەڕاندووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە بێ ئاماژە بە وردەکاریی زیاتر، وتیشی ئەو دوو ئەندامەی داعش ئێستا لە جێیەکی هێمندا ڕاگیراون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە)، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە هۆی نیگەرانی لە کەم دەرەتانی کوردەکان بۆ پاراستنی زیندانییە داعشییەکان لە میانەی دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، فەرمانی داوە بۆ گواستنەوەی هەندێک لە ئەندامانی دیاری تیرۆریستانی داعشی لە خاکی سووریا.

News Code 28809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =