قاهیرە خوازیاری دانیشتنی بە پەلەی کۆمکاری عەرەبی بوو

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێرای کاردانەوەی توند بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، خوازیاری دانیشتنی تایبەتی کۆمکاری عەرەبی لەوبارەیە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی میسر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، ڕایگەیاند: ئەو کارە پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتانی عەرەبی برا و کەڵک‌ئاوەژۆیی لە هەلومەرج و گۆڕانکارییەکان و بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ لەوبارەیەوە بەرپرسایەتی خۆی ڕاپەڕێنێت و بەرەنگاری ئەو هەنگاوە پڕمەترسییە بێت کە ئاسایش و ئاشتی جیهان دەخاتە مەترسییەوە و لەو هەوڵانەی بۆ داگیرکردنی سەرزەوینی سووریا و گۆڕینی دیموگرافیای باکووری سووریا تێدەکۆشن،  پێشگری بکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها بە ئاماژە بە پاشهاتی مەترسیداری هەڵمەتی تورکیا لە دژی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا و ڕەوتی سیاسیی، خوازیاری دانیشتنی نایاسایی و بە پەلەی کۆمکاری عەرەبی بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکان و رێگەگەلی پاراستنی سەروەریی و تەواوەتی سەرزەوینی سووریا بوو.

News Code 28803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =