شەڕڤانانی هەسەدە شەقامەکانی کۆبانێ  و گرێ سپی مینڕێژ دەکەن

هێزەکانی هەسەدە جیهازاتی سەربازی بەربڵاویان لە شارەکانی گرێ سپی و کۆبانێ بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هێرشی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی جێگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوە سوورییەکان لە چوونی بارهەڵگرە چەک و تەقەمەنییەکانی هێزەکانی هەسەدە  بۆ گەڕەکی عبرە لە شاری کۆبانێ لە سنووری سووریا لە گەڵ تورکیا لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەسەکە هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوانە هەروەها لە ناردنی جیهازاتی سەربازی لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە بۆ گوندەکانی حەمام ترکمان لە دەڤەری باکووری ڕەقەش هەواڵیان دا.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە بنکەکانی پێشوویان لە شارەکانی گرێ سپی و کۆبانێ لە نزیکی سنووری سووریا و تورکیا بەهێز کردووەتەوە و جیهازاتی سەربازی قورس و هێزی زۆریان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ تورکیا لە ئەو دوو شارە جێگیر کردووە.

ئەو سەرچاوەوان هەروەها ڕایانگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە پاش گەشتی بەربڵاوی شەڕکەرەکانی تورکیایی لە سەر شاری گرێ سپی لە بنکەکانی خۆیان هەڵاتوون.

News Code 28798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =