بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی کوردەواری، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردانی لە پیشانگای کۆمپانیاگەلی زانستتەوەر و تەکنۆلۆژیا سەرترەکانی وڵات، سەردانی "ژووری مانگ" وەک کۆمپانیای سەرتری بەرهەم هێنەری یاری کەمپیوتێریی ئێرانی کرد و هەوڵی داهێنەرانەی گەنجانی لێهاتووی کوردستانیان لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیادا نرخاند.
ژووری مانگ لە کۆنترین ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشێن و یاری کەمپیوتێری بە یەک دەیە ئەزموونی کاری لە کوردستانە و لە ئیستادا یەکێکە لە سەرکەوتووترین ستۆدیۆکانی رۆژژئاوای ئێران. تیمی کاری ئەم ستۆدیۆیە پێکهاتووە لە محەمەد حەیدەری (بەڕێوەبەری گشتی و دامەزرێنەر)، بەدری خوسرەوئابادی، هێمن دڵبینا، محەمەد ڕۆحانی، موحسێن خوسرەوئابادی و سومەیە غەریبی.
بۆچوونی ئێوە