هەڵوێستی ئەمریکا دژی خەڵکی ئێران جەنایەتی جەنگییە

وەزیری دەرەوە وتی: هەڵوێستی ئەمریکا دژی گەلی ئێران جەنایەتی جەنگییە، چونکە لە شەڕی ئابووریی دژی ئێران، هاووڵاتیانی سڤیلی کردۆتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئابووری جیهان و گەمارۆکان لە زانکۆی "الزهرا"(دخ) سەبارەت بە هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا وتی: شەڕی ئابووری بە واتای گەمارۆی خۆراکی و دەرمانیی ئێرانە و لە ڕیزی جەنایەتی جەنگییە.

زەریف وتیشی: گرێ خواردنەوەی ئابوورییەکان لە ئاستی جیهان، بەستێنێکی ڕەخساندووە بۆ دەوڵەتی ئەمریکا وەک گەورەترین ئابووریی جیهان بۆ گوشار و کاریگەری دانان لە سەر وڵاتانی دیکە و کەڵك ئاوەژوویی لەو هەلە بۆ بایکۆتی وڵاتانی سەربەخۆی وەک ئێران.

وەزیری دەرەوە لێدوانەکانی پەمپێئۆی بیر هێنایەوە کە ڕاشکاوانە وتبووی "ئەگەر گەلی ئێران خواردنیان دەوێ، دەبێ ئەوە لە گوێ بگرن کە ئێمە دەیڵێین" و جەختی کرد: کاتێک ئەمریکا بانکی ناوەندی وەک دەزگایەکی حکوومی بایکۆت دەکات کە چیتر نەتوانێ لە بوارە مرۆڤدۆستانەکانی وەک خۆراک و دەرماندا چالاک بێت، ئیتر تێدەگەین کە هەڵوێستی ئەمریکا دژی ئێران نە بایکۆتێکی سەڵت، بەڵکوو جۆرێک جەنایەتی جەنگییە.

News Code 28790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =