تورکیا ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوراتی دەستپێکرد

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە لە سنووری سووریاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات بەڕێکەوتن و ئۆپراسیۆنی ناسراو بە سەچاوکەی ئاشتی دەستیپێکرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هدەواڵی میهر، بە گوێرەی زانیارییەکان لە باکووری سووریا، هێزە چەکدارە سوورییەکانی سەر بە تورکیا سنووری ئەم وڵاتەیان بەزاند و خەریکن بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات دەچن.

فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند:  هێزەکانی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سووریای ئازاد، سنوورەکانی سووریا دەبڕن بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی باکووری سووریا.

News Code 28789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =