پەیامی مەسعوود بارزانی بۆ دۆنالد ترامپ/ خوێنی کورد زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە

سەرۆک پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا وەڵامی سەرۆک کۆماری ئەمریکای سەبارەت بە وتەکانی لەبارەی کورد دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ وتی: کورد بە بەلاش شەڕی نەکردووە  و دوناییەک پارە و چەکی لێمان وەرگرتووە، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ترامپ نارد.

بارزانی پەیامێک بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەنێرێت و دەڵێت: "بەڕێز سەرۆک ترامپ، تکایە بزانە کە خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای مافی خۆیانەوە بوون. "

دەشڵێت: "پێشمەرگە داعشی تێکشکاند، هەروەها هاوبەشێکی کاریگەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرن. خوێنی کورد زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە. سوپاس".

دوای ئەوەی یەکشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند سەربازانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەکشێنێتەوە ، تورکیا رایگەیاند لەماوەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆن لەو ناوچەیە دەستپێدەکات.

News Code 28784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =