دەمانتوانی چەکی ناڤۆکی دروست بکەین بەڵام ئێمە بە حەرامی دەزانین

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەردەوامیی پێشکەوتنی زانستی وڵات لە گەرمەی جووڵەی خێرای زانستیی جیهان، تەواو زەرووریە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەمە لە گەڵ دوو هەزار  کەس لە هەڵکەوتە گەنجەکانی  بواری زانست، دیداریان کرد.

ڕێبەری جەختیان کرد کە بەردەوامیی پێشکەوتنی زانستی وڵات لە گەرمەی جووڵەی خێرای زانستیی جیهان، تەواو زەرووریە و وتیشیان: هەر گەنجێکی هەڵکەوتە جەرگی ئێرانی ئازیزی ئێمەیە و دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەریی کێشەکانی هەڵکەوتەکانی وڵات.

ڕێبەری هەروەها وتیان: جووڵەی زانستی دەستپێکراو لە وڵات پێویستی بە بەردەوامیی و درێژە پێدان هەیە. هەڵبەت ئاستی باڵای زانستی ئێران لە هەندێ بەشی تازە وەک نانۆ، بوون تەکنۆلۆژیا زۆر جێگای شانازیە بەڵام بە هیچ لەونێک تەواو نییە و نابێت ئێمە قەناعەت بەم ئاستە بکەین ، بەڵکوو دەبێ پێشکەوتنی زانستی بە خێرایی بەردەوام بێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دەبێ کەشی کسم و کار ڕێکبخرێتەوە و چاکسازی تێدا بکرێت و هیچ تەگەرەیەک لە بەردەم چالاکانی بواری زانستی و شەریکە زانست بنەڕەتەکاندا نەبێت.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشێکی تری وتەکانیاندا  بە ئاماژە بە هەڵوێستی دلێرانەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە حەرام بوونی شەرعی کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی ناڤۆکی، جەختیان کرد: ئێمە ئەگەرچی دەمانتوانی لەم ڕێگایەدا هەنگاو هەڵگرین ، بەڵام بە گوێرەی فەرمانی ئیسلام بەکارهێنانی ئەم چەکەمان بە حەرامی شەرعی ڕاگەیاند، کەواتە هیچ هۆکارێک نییە کە بۆ بەرهەم هێنان و هەڵگرتنی چەکێک کە بەکارهێنانی حەرامە، خەرج بکەین.

News Code 28783

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =