ترامپ و ئەردۆغان مامەڵەیان کردووە

پڕۆفسۆر نادر ئینتسار وتی: کوردەکانی سووریا هێزێکی تاکتیکی بۆ ئەمریکا بوون و ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سەر پاڵپشتی هەمیشەیی لە کوردەکان بنەمایەکی نەبوو و ترامپ بەردەوام لە سەر تورکیا حەسێبی دەکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێدەوڵەتی جەواد حەیران نیا: هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیان دژی بنکەکانی هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا لە پارێزگای حەسەکە-هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا-یان دەست پێکرد.

گرتە ڤیدیۆییە بڵاو بووەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا نیشانی دەدات کە دوابەدوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا، هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر بنکەکانی هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا لە نزیکی سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ عێراق.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەروەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران بە جەخت لە سەر کاتی بوونی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە ڕێز دادەنێت بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا.

موحومەد جەواد زەریف لە ئەو گفتوگۆوەدا تەلەفۆنییەدا وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتی ئێران لە گەڵ هەرجۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە خاکی سووریا داوای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەی کرد.

لە گفتوگۆ لە پڕۆفسۆر نادر ئینتسار سەرۆکی زانکۆی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای باشووری ئەمریکا پرسی دەست درێژی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریامان لێک داوەتەوە کە لە درێژەدا شرۆڤەکەی دێت.

تورکیا ڕایگەیاندووە کە بە زوویی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات. چ هۆکاریک بووە هۆی ئەوەی کە تورکیا ئاوەها کارێک ئەنجام بدات؟

تورکیا ماوەیەکی دوەر و درێژە کە بەرنامەی چنیوە بۆ هێرشێکی بەربڵاو لە ڕۆژ‌هەڵاتی فورات بەڵام چاوەڕوانی چراسەوزێک لە لایەم ئەمریکاوە بوو. ئێستا کە ئەو لەمپەرە نەماوە، تورکیا ئامادەیە کە هێرشە سەربازییەکانی خۆی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات بەڕێوە ببات.

ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دوابەدوای گفتوگۆی ئەردۆغان و ترامپ دەستی پێکرد. بۆچی ترامپ چراسەوزی بە تورکیا نیشان دا و بە جۆرێک پشتی لە کوردەکانی سووریا کرد و پاڵپشتیانی نەکرد؟

هەر ئەو جۆرە کە ئاگادارن ترامپ لە گەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوویە لەوانە پرسی لێپرسینەوەی لە کۆنگرە. کەواتە ئەبێ زیاتر لە رابردوو لە سەر کێشە ناوخۆییەکان کە لە گەڵیان بەرەوڕوویە کار بکات و لانیکەم کێشە دەرەکییەکانی خۆی تا ئەو جێگایەک کە دەتوانێت کەمتر بکاتەوە.

هەروەها ترامپ هیچ کات لایەنگری سەرسەختی پێکدادانی ئەمریکا لە سووریا نەبوو و چەندین جار حەزی خۆی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەربڕیوە.

بە پێی گرینگایەتی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی فورات بۆ ئەمریکا، چ دانوستانێک لە نێوان ترامپ و ئەردۆغان ئەنجام بووە کە ئەمریکا ئامادە بوو ئەو خاڵە بداتە تورکیا؟

هێشتا ڕوون نییە کە چ دانوستانێک لە نێوان ترامپ و ئەردۆغان ئەنجام بووە بەڵام هیچ گومانێک نییە کە دوو لایەنەکە بەڵینگەلێکیان داوەتە یەکتر و پێدەچێت گۆڕانی سیاسەتی تورکیا سەبارەت بە ئێران یەکێک لە ئەو بەڵێنانە بێت، ئەڵبەت هێشتا زووە بۆ دادوەری کردن لەو بارەوە.

ترامپ لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەردۆغان، چارەنووسی زیندانیانی داعشی کە لە زیندانەکانی باکووری سووریا، سپاردە دەستی دەوڵەتی تورکیا. تورکیا لە ڕێگای ئەو پرسەوە دەتوانێت لە بەرانبەر ئەورووپا بوەستێتەوە. ئەو هەماهەنگییەی تورکیا و ئەمریکا بە چ مەبەستێک ئەنجام بووە؟

ئەوە ڕوونە کە ترامپ چارەیەکی جگە لە ئەوە نەبوو تا چارەنووسی زیندانیانی داعشی کە لە زیندانەکانی باکووری سووریان بسپێرێتە دەستی تورکیا.

گومانێک نییە کە تورکیا دەتوانێت زیندانیانی داعشی کە لە ئورووپاوە هاتبوونە سووریا و خودی تورکیا لە گواستنەوەیان بۆ سووریا ڕۆڵی هەبووبوو وەکوو ئهرۆمی گوشار لە بەرانبەر ئەورووپا بەکار بهێنێت و یا بە گواستنەوەی زیندانیانی داعشی لە ئەوان وەکوو مۆرەیەک لە سیاسەتەکانی خۆی لە سووریا و عێراق کەڵک وەربگرێت. لە هەر حاڵدا بە ئەو کارە ئەمریکا دەیەوێت دەستی تورکیا بۆ کردەیی کردنەوەی بەرنامەکانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات ئاوەڵا بکاتەوە.

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستەکانی ئێران بەرانبەر کوردەکانی سووریا وتی بە هاوکای دەوڵەتی سووریا، هەرێمی کوردستان و هەموو گرووپە کوردییەکان لە سووریا ئەو کێشە بە بێ دروست کردنی کێشە بۆ خەڵکی کورد و عەرەب چارەسەر بکەین. بە پێی پێوەندی نێوان ئێران و تورکیا و سووریا ڕۆڵی ئێران لە چارەسەری ئەو قەیرانە چۆن دەبێت؟

ئاڵبەت بە پێی پێوەندی دەوڵەتی ئێران و سووریا و تورکیا، تاران دەتوانێت ڕۆڵێکی لە چارەسەری ئەو قەیرانە هەبێت. بەڵام ئەبێ ئەوەمان لە بەرچاو بێت کە تورکیا لە ئەو بوارە دەستی بازترە و لە ئەگەری هێرشی بەربڵاوی سەربازی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات و داگیر کردنی ئەو ناوچە لە لایەن سوپای تورکیاوە ڕۆڵێک کە ئێران وەکوو ناوبژیوان دەتوانێت هەیبێت، کەمتر دەبێت.

لێکدانەوەی ئێوە لە هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات چییە؟

ئاڵبەت ڕووسیا لە هێڕشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات خۆشحاڵ نابێت، بەڵام ئەگەر داگیر کردنی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن تورکیاوە کێشە بۆ بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دروست نەکات ڕووسیا لە کردەوەدا کارێک ناکات

News Code 28780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =