پەسەند کرانی ۱۳ داخوازیی خۆپیشاندەرانی عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشی دووەمی بڕیارەکانی لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران پەسەندکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی عێراق بڕیاری دا بە پەسەند کرانی ۱۳ داخوازی دیکەی خۆپیشاندەرانی عێراقی.

ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندیکردن بریتین لە:

- پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران.

- لە یاسای بودجەی ۲۰۲۰ هەموو ئەو یاسا و رێنماییانە سڕبکرێن کە ماف دەدات کەسێک زیاتر لە مووچەیەکی هەبێت، یاخود خانەنشینی یاخود بەخشینی هەبێت.

- وەزارەتی کارەبا بێبەرامبەر سیستەمی وزەی خۆر بەسەر سێ هەزار خێزانی هەژار دابەش بکات.

- دابین کردنی هەلی کاری زۆر بۆ بێکاران ئەمەش بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێک.

- وەزارەتی کارەبا گەنجانی بێکاری تەمەن۱۸ - بۆ ۳۵ ساڵ دەخاتە سەرکار.

 - پشتیوانکردن لە خوێندنی پیشەیی و دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵ.

- وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان مەشق و راهێنان بە گەنجانی دەرچووی بێکار و ئەوانی دیکە دەکەن بۆ دامەزراندنی کارگەری بەرهەمی خۆجێیی.

- دەستەی راوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیران لێکۆڵینەوە دەکەن لە کەمکردنەوەی ساڵانی خانەنشینی فەرمانبەران و پێشکەشکردن بۆچوونیان بە ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەی دوو هەفتەدا تاوەکو لە جێگەیان گەنجانی بێکار دابندرێن.

 - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەت و دەزگەکانی گرێ نەدراو بە وەزارەتەکان ئاگاداربکاتەوە پلەی وەزیفی رابگەێنن بۆ هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تاوەکو دەرفەتی کاریان دەستبکەوت. دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا رێکارەکان و پسپۆڕی و پێویستیەکان رابگەیێندرێت و کێبڕکێی شەفافانەی لەسەربکرێت لەنێوان پێشکەشکران.

- ئەرکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانیستییە کە:

* زانکۆ و کۆلیژە ناحکومییەکان پابەندبکات بەوەی خاوەن بڕوانامە باڵاکان وەربگرن.

* زیادکردنی وەرگرتنی دەرچوانی قوتابخانە پیشەییەکان لە پەیمانگە و کۆلیژە تەکنکییەکان.

- لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاریی شارەوانی، ژینگەیی، هانی پیشەسازی بچووک بدرێت. ئەمینداری بەغدا و پارێزگەکان گرێبەست بۆ دروستکردنی کارگەکانی ریسایکلین ئەنجامبدەن.

- پابەندکردنی وەزارەت و ئەو لایەنانەی بە وەزارەتەکانەوە گرێنەدراون بۆ ئەوەی پێداویستی ناوخۆیی دابینبکەن.

- ئەمینداری گشتی ئەنجوومەن لیژنە لە پارێزگەکان پێکدەهێنێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە داواکاری خۆپیشاندەران و راپۆرتی خولی بۆ سەرۆکوەزیران بەرزبکەنەوە لەبارەی ئەنجامدانی کارەکان کە لەماوەی ئەو پەڕی سێ مانگ زیاتر نەبێت.

News Code 28776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =