نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا

وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەربڕینی نیگەرانی لە گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا جەختی کرد کە هیچ رێگایەکی سەربازی بۆ ئەو قەیرانە بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئەلعالەم، ستێفان دوجایک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا وتی: ئەمینداری گشتی بە دەربڕینی نیگەرانی زۆر بەیاننامەکانی ئەم دواییانەی باکووری سووریا شوێن دەگرێت؛ بە تایبەتی مەترسیەک کە لە سەر خەڵکی سڤیلە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات زیاترین لەخۆبوردوویی بکەن.

وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆترێش زیادی کرد: ئەمینداری گشتی جەختی هەیە کە خەڵکی سڤیل و ژێرخانە سڤیلەکان ئەبێ بپارێزرێن.

دوجاریک وتی: ئەمینداری گشتی جەختی هەیە کە هیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازی بۆ قەیرانی سووریا بوونی نییە و تەنیا ڕێگاچارە، ڕێگای ئاسانکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە شوێنگیری بڕیارنامەی ٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

News Code 28775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =