داڕێژەرانی سەرەکییەکانی تیمی تیرۆری سەرلەشکەر سلێمانی دەستگیر کران

دادستێنی گشتی و شۆڕشی ناوەندی پارێزگای کرمان وردەکاری گەڵاڵەی تیرۆری سەرلەشکەر سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی دادستێنی کرمان، دادخودا سالاری لە شرۆڤەی وردەکاری گەڵاڵەی تیرۆری سەرلەشکەر سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپا وتی: بە پێی زانیاری تەواوی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا و بە فەرمانی دادگا تەواوی هۆکارە سەرەکییەکانی تیمی تیرۆر، هاوکات لە گەڵ تاسوعا و عاشوورای حسێنی لە ماوەی کەمتر لە ١٠ کاتژمێر لە چەندین شوێنی جیاواز دەستگیر کران.

سالاری بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو پڕۆژە بەس لە قۆناغی داڕشتن نەمابوو، رایگەیاند: تەواوی ئۆپراسیۆنی بەڕێوە بردنی ئەو پڕۆژە لەوانە وەرگرتنی سیخوڕ، پەروەردەیان، کڕینی چەک و تەقەمەنی و مادەی تەقەمەنی و ئامێر و جیهازاتی پێوەندی گرتن و سەربازی لە ئاستی بەربڵاو کۆ کرابووەوە و لە لایەن پشتیوانانی گەڵاڵەکە لە ڕێگای یەکێک لە سنوورەکان هێنرابوونە ناو وڵات و ئامادەی کار کردن بوون.

سالاری درێژەی دا: ئەندامانی تیمی تیرۆر بە تۆمەتی بەشداری لە هەوڵ دژی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی وڵات، کەشتوبڕ و یارمەتی بە دامودەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی بیانی و دوژمن لە ژێر لێپرسینەوەدان.

News Code 28773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =