بەرهەم هێنانی گۆشت لە بۆشایی ئاسمان

بۆ یەکەم جار لە بۆشایی ئاسمان و لە بەشی ڕووسیی وێستگەی نێودەوڵەتی گەردوون، بە کەڵک وەرگرتن لە سکێنەری سێ ڕەهەندی گۆشت بەرهەم هێنرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تێلگراف، گەردوون‌پێوان لە بەرزایی ٢٤٨ مایلیی زەوی و بە بێ بوونی هیچ ئاژەڵێک، یەکەمین پلە گۆشتی گوێرەکەیی جیهانیان لە گەردووندا بە بەهرە وەرگرتن لە سکێنەری سێ ڕەهەندی گۆشت بەرهەم هێنا.

ڕيوتی بەرهەم هێنانی ئەم پلە گۆشتە لە بەشی ڕووسیی وێستگەی گەردوونی نێودەوڵەتی سەرەتا لە زەوییەوە دەستی پێ کرد و بۆ ئەو مەبەستە پێشتر لە شانی مانگایەک کەڵک وەرگیراوە و لە قۆناغی دواتردا شانێکی ماسولکەیی لە قەوارەیەکی چکۆلەدا لە دۆخی ڕاکەشی سیفردا ڕاگیرا و لە سکێنەری سێ ڕەهەندیدا داڕێژراوە.

توێژەران لە سەر ئەو باوەڕەن کە دەتوانن بە یارمەتی ئەو تەکنۆلۆژیایە لە داهاتوودا خۆراکی گەردوون پێوان لە گەردووندا بەرهەم بێنن.

News Code 28771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =