تورکیا هێڵی سنووریی نێوان سووریا و عێراقی کردە ئامانج

دوو بەرپرسی تورکیایی ڕایانگەیاند کە سوپای ئەو وڵاتە هێڵی سنووری نێوان سووریا و عێراقی کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو بەرپرسی تورکیایی ئەمڕۆ سێشەممە بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاند کە سوپای ئەو وڵاتە هێڵی سنووری نێوان سووریا و عێراقی کردووەتە ئامانج.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوە، ئامانجی تورکیا لە ئەو هەوڵە ڕێگری لە گواستنەوەی جیهازات لە لایەن کوردەکانەوە لە ئەو ناوچە بوون.  
بەرپرسێکی ئەمنیەتی تورکیا لەم بارەوە ڕایگەیاند: بە ئەو کارە هێڵی ترانزیتی گواستنەوەی جیهازات و چەک و تەقەمەنی بۆ باکووری سووریا داخراوە.  
ئەمە لە حاڵێکدایە کە میدیاکان لە چەند کاتژمێر لەمەوپێشەوە بەردەوام لە گواستنەوەی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی لە لایەن تورکیاوە بۆ باکووری سووریا بەمەبەستی هێرش بۆ سەر کوردەکان لە ئەو وڵاتە سەربەخۆوە هەواڵ دەدەن.

News Code 28765

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =