مەرجی ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سعودیەکان ئەگەر پرسی ناوچەکە لە سەر مێزی دانوستان و نەک بە کوشتنی خەڵک شوێن بگرێت، لە گەڵیان دانوستان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەجلیس، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە داخوازی موحەممەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان لە عێراق و پاکستان بۆ ناوبژیوانی لە گەڵ ئێران، وتی: وەزارەتی دەرەوە بەردەوام ئامادەی هاوکاری لە گەڵ دراوسێکانی خۆی بۆ ئاسایشی ناوچەکەیە، ئەو هەڵوێستەشمان بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو زیادی کرد :  سەرۆک کۆمار لە هەمان پێوەندیدا گەڵاڵەی هاوپەیمانی ئومێد و ئاشتی هورمەزی لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند.

News Code 28761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =