"چاوشارەکێ"  سەراج بناگەر گەیشتە چاپی دووهەم

دوای ماوەیەکی زۆر کۆماڵە چیرۆکی چاوشارەکێ لە نووسینی سەراج بناگەر لە لایەن ناوەندی "خانی" یەوە بۆ دووەم جار لە چاپ درایەوە و گەیشتە دەستی خوێنەران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کۆمەڵە چیرۆکە بە زاراوەی سنەیی نوسراوە و لە روانگەی یەکەم کەسەوە( مێرمنداڵێک بە ناوی خەلیل)چیرۆکە دەگێڕێتەوە و لە ۱۵ چیرۆک پێکهاتووە.

کەڵک وەرگرتنی زانایانەی نووسەر لە هەموو تەکنیکەکانی چیرۆکنووسی مودێڕن هاوکات لە گەڵ شێوە رەوایەتی سەرنجڕاکێش و ناوەڕۆکی مرۆیی و جۆراوجۆری کەسایەتیەکان چاوشارەکی خستووەتە ریزی بەرهەمە کەلاسیک وهەرمانەکانی چیرۆکی کورت و لە زەینی خوێنەردا دەمێنێتەوە.

نووسەری ناودار سەراج بناگەر بەر لەمە دوو رۆمان و حەوت کۆماڵە چیرۆکی کورت و بەرهەمێکی شێعریی لێی چاپ بووە

News Code 28757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =